ره‌غد،كچی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆری پێشووی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نامه‌یه‌كی باوكی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌و كاته‌ی كه له‌به‌ندیخانه بووه.
له‌نامه‌كه‌دا ، سه‌دام حوسێن كه بۆ خانه‌واده‌ی رهوانهكردووهو نووسیویه‌تی:له‌سایه‌ی خوداوه ته‌ندروستیم زۆر باشه‌و ئێوه‌ش نیگه‌ران مه‌بن ، یادی خودا بكه‌ن و خودا له‌بیرتان ناكات و جێگیرتان ده‌كات.
نامه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له رێكه‌وتی 7-12-2005 نووسراوه ئه‌و كاته‌ی له‌لای ئه‌مریكییه‌كان له‌به‌ندیخانه بووه، پاشان سه‌دام حوسێن له‌به‌ره‌به‌یانی جه‌ژنی قوربان له رێكه‌وتی 30ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 له‌سێداره‌درا.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.