Erbil 11°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 18:54

ڕێبوار تاڵه‌بانی: پۆستی پارێزگاری که‌رکوک مافی پارتییه‌

 هه‌تا بارودۆخی ئه‌منی مسۆگه‌ر نه‌بێت ناچمه‌وه‌ شاره‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

ڕێبوار تاڵه‌بانی ،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بارودۆخێكی نایاسایی و ناده‌ستوری سه‌پاوه‌ به‌سه‌ر كه‌ركوكدا ، منیش وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ به‌ ئامانج هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵم ئۆتۆمبێلم دزرا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پانزه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ساڵێكه‌ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ڕاگیراون حكومه‌تی عیراقی ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات وه‌ هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش له‌به‌ر ناكۆكی ناوخۆیین نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ یه‌ك بۆچونی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئێستا هه‌موویان هاوڕان كه‌بارودۆخه‌كه‌ ناته‌ندروسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵدرا له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی و لیستی عه‌ره‌بی و لیستی برایه‌تی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ نه‌یانده‌توانی دانیشتنه‌كان ئه‌نجام بده‌ن هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

تاڵه‌بانی هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆشاره‌كه‌ بۆ دۆخی ئێستای ئه‌و شاره‌ گێرایه‌وه‌ و گوتی: ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌یه‌ نایاسایی و ناده‌ستورییه‌ به‌پێی مادده‌(٩)ی ده‌ستور چونكه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌ سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هێزی سه‌ربازی به‌كارهێنا، دووه‌م كه‌ركوك وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێهاتووه‌ ئازادییه‌كان نه‌ماوه‌، چاوه‌ڕێین له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ هه‌موو هێزه‌كان له‌ناو شاره‌كان به‌كه‌ركوكیشه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ر.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:  هه‌تا بارودۆخی ئه‌منی مسۆگه‌ر نه‌بێت بۆم ، لایه‌نێك گره‌نتی ته‌واو له‌سه‌ر پاراستنی ژیانم نه‌دات ناچمه‌وه‌ كه‌ركوك چونكه‌ ئاماژه‌م پێكرد كه‌ چییان به‌رامبه‌ر كردووم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك كرا ئاساییه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌م.

تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه‌، لیستی برایه‌تی له‌چه‌ند لایه‌نێكی شاره‌كه‌ پێكهاتووه‌ زۆرینه‌یان پارتین دواتر یه‌كێتی، پاشان لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌گه‌ر به‌پێی "ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن" بێت پۆستی پارێزگار " ئیستحقاق"ی پارتیيه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی "ئیستحقاق"ی سیاسی بێت ئه‌وه‌ شتێكی تره‌ و ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.