Erbil 18°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:29

به‌شار کیکی: له‌مه‌سه‌له‌ى بودجه‌دا سازش له‌سه‌ر مافه‌کانى خه‌لکى کوردستان ناکه‌ین

به‌شار كیكی: دواى سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى باش هاتووته‌ ئاراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌شار كیكی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، رایگه‌یاند" ده‌بێت دارشتنه‌كى وردو دروست بۆ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ سالى 2019 بدۆزرێته‌وه‌ و حكومه‌تى عێراقیش به‌پێى یاسایه‌كى رێكخراو بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و پابه‌ندى یاساو ده‌ستوور بێت  و بابه‌ته‌كه‌ نه‌كه‌وێته‌ به‌ر فشارى هه‌ندێ لایه‌ن.

وتیشى" دواى سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا لێكتێگه‌یشتنى باش هاتووته‌ ئاراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دیاركردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كرێته‌ بابه‌تێكى سیاسى و مافى هه‌رێم له‌ پشكى بودجه‌ى گشتی عێراقدا جێگیر بكرێت.

وتیشى" ده‌بێت نادرنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى جێگیر بێت و ناكرێت نادرنى بودجه‌ له‌گه‌ل بابه‌تى سیاسی تێكه‌لاو بكرێت و له‌هه‌ر دۆخێكدا كه‌ خۆیان ویستیان بودجه‌ راگرن .

وتیشى" سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك كوتله‌ى كوردستانى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان ناكه‌ین.

بۆ دیتنى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/389342151827888/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.