ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 22 /1/ 2019 كاتژمێر (5) ی ئێوارە ، شانۆگەری " ئافرەت لە دۆزەخدا " لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت .
ئه‌م شانۆگه‌رییه لە نووسین و دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند " هیوا سوعاد یونس" ه ، لە نواندنی هەریەك لە " كەژاڵ حەسەنی، شەیما فریاد، عەسەل ئەحمەد حەسەنی، سۆنیا هیوا و ئەژین بێلاف " ه ، ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە چیرۆكی ڕاستەقینەی پێنج قوربانی دەستی دڕندەیی مرۆڤ دەگێڕێتەوە كە بە بیانووی جۆراوجۆر مافیان خوراوه ، ئەوانیش خراپ لە مەبەست و پاڵنەر و دەستی پشتی ڕووداوەكان تێگەیشتوون .
نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەرییەكە "هیوا سوعاد " ئاشكرایده‌كات ، بابه‌ته‌كه باس له پێنج ئافره‌تی چه‌وساوه له كۆمه‌ڵگا ده‌كات ، هه‌روه‌ها باس له دڕندەیی مرۆڤ دەكات .
وتیشی ئەوە نە ئایینە نە باری كۆمەڵایەتییە كە تەنگ بە ئافرەت هەڵدەچنێت، ئەوە مرۆڤە كە دەگاتە ترۆپكی دڕندەیی، كە هەموو دەوروبەری خۆی بۆ حەزوو ئارەزووەكانی دەستەبەر دەكات، ئایین و باری كۆمەڵایەتی و هەموو بوارەكانی تریش دەستەبەر دەكات، بۆ مانەوەی خۆی و بۆ ساڵاریەتی خۆی، تا حەزوو ئارەزووەكان و ویستەكانی خۆی پێ جێ بەجێ بكات، ئەمەیە پوختەی شانۆگەرییەكە.
ده‌رباره‌ی ناونیشانی شانۆگه‌رییه‌كه سوعاد زیاتر وتی ، زۆر كه‌س وا هه‌ست ده‌كات مه‌به‌ست له‌م ناونیشانه ئه‌وه‌یه كه ئافرەتهكه دەگاتە دۆزەخ یاخود جێگای ئافرەت دۆزەخە ، به‌لام ئه‌وه راست نییه به‌لكو ئێستای كۆمەڵگاكەمان و ژیانی ئێستای ئافرەت تێیدا بە دۆزەخمان شوبهاندووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.