بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەرهێنەری دراما و شانۆی کوردی (تەلعەت سامان) سوپاسنامهیهكیان بڵاوكردهوه كه ئهو بهرێزانهی ئەرکیان کێشا لە بەخاکسپاردن و بەشداریان لە رۆژانی پرسەی كرد. ئهمه دهقهكهیهتی:
بەرێزان جەماوەری کوردستان، سەرکردە و بەرپرسانی حکومەت و پهرلهمانتاران، مەکتەبی سیاسی و حزبه شۆرشگێرهكان، رۆشەنبیران، هونەرمەندان، دکتۆر و کارمەندانی تهندروستی.
خزمان و دۆستان. هونەرمەند و نوسەر و دهرهێنهری گهورهی شانۆ خوالێخۆشبێت (تەلعەت سامان) مرۆڤێکی کوردستانی بوو .
خۆشەویستی بەرامبەر بەهەموو خهڵك و حزبەکانی کوردستان لە یەک مەودای راگرتبوو، هەموو سەرکردە و پێشمەرگە و ئەندامانی حزبە شۆرش گێرەکانی کوردستانی بە یەک پێوانە خۆش دەویست و هەڵوێستە نیشتمان پەروەریەکانی بەرز دەنرخاند.
هەر ئەو هەڵوێستەی بەرێزیشیان بوو کە لەو کۆستە گەورەیه هاتە ڕێمان هەموو لایەک هاوخەمان بوون و بەشداری بەرفراوانی هەموولایەک لە پرسەکەی ئازاری گەورەی کارەساتەکەی لە سەر دڵی ئێمە سوک کرد.
بە ناوی خۆم و بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو (مامۆستا تەلعەت سامان) سوپاستان دەکەم، پەیمانیش بە خوالێخۆش بوو دەدەین شوێن پێ هەلگری رێبازهكهى بین.
خودا لە مردووی هەموومان خۆشبێ.
د.هەرمان تەلعەت سامان له جیاتی بنهماڵی خوالێخوشبوو.
تەلعەت سامان، دەرهێنەری دیاری دراما و شانۆی کوردی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی پیرمام لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.