Erbil 11°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 18:23

دادگای تاوانەکانی گەرمیان دوو تاوانباری بە حوکمی هەتاهەتایی سزادا

ئەو ئۆتۆمبیلانەی دزرابوون رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان رایدەگەیێنێت، سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیان دوو تاوانباری بە حوکمی هەتاهەتایی سزادان.

ئەمڕۆ سێشەممە 22-1-2019، بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت: "پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو لەلایەن باندێکی نەناسراوەوە لە سنووری گەرمیان رێگری لە چەند هاووڵاتییەک کرا، پاش ئەشکەنجە و ئازاردان و بەستنەوەیان ئۆتۆمبیلەکەیان دزیبوون و پاشان ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ سنووری رانیە و قەڵادزێ بردبوون بۆ ئەوەی بیانفرۆشن".

ئاسایشى گەرمیان راشیدەگەیێنێت ''پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکانیاندا. سەرەنجام رۆژی 21-1-2019 لە لایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکووک / گەرمیان بەپێی ماددەی (441) لە یاسای سزادانی عێراقی بە حوکمی هەتاهەتایی سزادران و ئەو ئۆتۆمبیلانەی دزرابوون رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە''.

هەردوو تاوانبارەکە بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراون.

لە مانگی 9ـی ساڵی 2018 دوو تاوانبار بە ناوەکانی (نیهاد ئەبوبەکر حەمەکەریم) لە دایکبووی 1990 دانیشتووی گەڕەکی ئیمام محەممەد سەر بە قەزای کفری و (سیروان عەلی کاکەحەمە) لە دایکبووی 1989 و دانیشتووی گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگا و یاسا کرانەوە، دواتر دادگا بە حوکمی هەتاهەتایی سزایدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.