Erbil 11°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 17:41

56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان کرا

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق هه‌واله‌كه‌ى راگەیاند
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كرد.

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاردراوە به‌ دابینكردنی 68 ملیار دینار کە دەکاتە  نزیكه‌ی 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار، له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ پێشمه‌رگه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كان وتویانە، "رێكخراوی داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا بوونیان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هاریكاری نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و پێشمه‌رگه‌ گرنگه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.