Erbil 11°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:44

نیویۆرک تایمز: دواى لێدوانه‌که‌ى عه‌بادى؛ داعش 1200 کردەی تیرۆریستی ئەنجام داوە

نیویۆرک تایمز: داعش هێشتا لە جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی بەردەوامە
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مانگی 12ـی 2017 تا ئێستا، 1200 کردەی تیرۆریستی ئەنجام داوە.

لە راپۆرتەکەدا، نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە داوە، کە هەرچەندە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بێهێزبوونی داعشی راگەیاندووە، بەڵام ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بێهێز نەبووە و هێشتا لە جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی بەردەوامە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا، کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنیی و سەربازییەکان ئامادە کراوە، هاتووە، دوای لێدوانی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018)، داعش لە عێراق 1200 کردەی تیرۆریستی ئەنجام داوە.

رۆژی 10-12-2017، حەیدەر عەبادی سەرکەوتنی هێزەکانی وڵاتەکەی بەسەر داعش و نەمانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی لەسەر خاکی عێراق، راگەیاند.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.