جه‌واد خالسی كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عێراق، بانگه‌وازی پڕۆتیستۆكردنی داگیركاریی ئه‌مریكای له عێراق كرد.
خالسی كه له به‌غدا داده‌نیشێت له رێگه‌ی ئۆفیسهكهیهوه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و بانگه‌وازی له هاووڵاتییان كرد، دوای نوێژی هه‌ینی پڕۆتێستۆی داگیركاریی ئه‌مریكا بكه‌ن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمی وه‌ك "نه‌خێر بۆ ئه‌مریكا"،"نه‌خێر بۆ داگیركاری" و "به‌ڵێ بۆ له‌سێداره‌دان" ئاماژه‌یان پێكراوه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه له ئارادایه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له سووریا، سه‌ربازانی ئه‌مریكا له باكوور و رۆژئاوای عێراق جێگیرده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.