Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:27

73 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان تێده‌په‌ڕێت

بووه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

73ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ كۆماری كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌د له‌ 2ی رێبه‌ندانی 2646ی كوردی، 22ی كانوونی دووه‌می 1946 له‌ مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هابادی ناوچه‌ی موكریانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، دوای 330 رۆژی ته‌مه‌نی كۆمار، له‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 1946 كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان ھێندرا.

ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان ته‌مه‌نێكی كورت بوو، به‌ڵام بووه‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و، ئامانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌بیر داگیركه‌رانی خاكی كوردستان هێنایه‌وه‌ و كۆده‌نگی و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان رۆڵه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دروست كرد.

بارزانی نه‌مر، له‌ باشووری كوردستانه‌وه‌ چووه‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پشتیوانیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و كۆماره‌كه‌ی و، سه‌لماندی كه‌ هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێ، ئه‌وانیش له‌وێن.

به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پشت تێكردنی هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك خێڵه‌كانی كورد له‌ كۆماری كوردستان، ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره‌ ته‌نها 11 مانگ بوو.

به‌ڵام چیڕۆكی كۆماری كوردستان به‌ له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوه‌ڵانی كۆتایی پێ نه‌هات، ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن پێشه‌واوه‌ راده‌ستی بارزانی نه‌مر كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌ك هه‌ل بڕه‌خسێ ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ڵبدرێت و بانگی سه‌ربه‌خۆیی بدرێت.

Kurdistan CT

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.