Erbil 12°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:16

زانایه‌کى عێراقى یارمه‌تى داعشى داوه‌ بۆ دروستکردنى چه‌کى کیمیایى

رێكخراوى داعش ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سووریا گواسته‌وه‌
زانایه‌كى عێراقى یارمه‌تى داعشى داوه‌ بۆ دروستكردنى چه‌كى كیمیایى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیوم، كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست وه‌رگیراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كە زانایه‌كى عێراقى یارمه‌تى داعشى داوه‌ بۆ دروست كردنى چه‌كى كیمیایى له‌ گازى خه‌رده‌ل، ئه‌و جۆره‌ گازه‌ش به‌كار هێنراوه‌ دژى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و سه‌ربازاى له‌ عێراق و سووریا.

سوله‌یمان ئه‌ل عه‌فارى ته‌مه‌ن 53 ساڵ پیش هاتنى داعش له‌ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و كانزاكان كارى ده‌كرد له‌ شارى مووسڵ پاشان له‌ ساڵى 2014، له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى شارى مووسڵ ده‌گرن. 

ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پوستى ئه‌مریكى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سوله‌یمان ئه‌ل عه‌فارى كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2016ه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ئێستا له‌ هه‌ولێره‌.

دواى داگیركردنى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، به‌رپرسانى داعش ده‌چنه‌ لاى ئه‌ل عه‌فارى و پێى ده‌ڵێن ده‌بێت یارمه‌تیمان بده‌ى بۆ دروست كردنى چه‌كى كیمیایى و گازى خه‌رده‌لمان بۆ دروست بكه‌ى، ئه‌ویش ڕازى ده‌بێت. 

سوله‌یمان ئه‌ل عه‌فارى ده‌ڵێت داعش زۆرى له‌ كه‌س نه‌كردبوو، هۆى مانه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ تاكو كاره‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌دا، له‌باره‌ى كاركردنى له‌گه‌ڵ داعش ده‌شڵێت: "ئایا من په‌شیمانم ؟ نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ به‌كاربهێنم. ئه‌وان بوون به‌ حوكمرانى شاره‌كه‌ كارم بۆ ئه‌وان كرد تا مووچه‌كه‌م وه‌ربگرم و داعش زۆرى له‌كه‌س نه‌كردبوو". 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش كه‌ یارمه‌تیان داوه‌ بۆ دروستكردنى گازى خه‌رده‌ل ماوه‌ى 15 مانگ كارى كردووه‌ بۆ داعش، ئاماژه‌شى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك شاره‌زا كاریان كردووه‌ بۆ دروستكردنى چه‌كیكى كیمیایى سوودیان له‌ تاقیگه‌كانى زانكۆى مووسڵ كردووه‌ و دواجار به‌كار هێنراوه‌ دژى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و سه‌ربازان و هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا. 

سوله‌یمان ئه‌ل عه‌فارى یه‌كێك بووه‌ له‌و چه‌ند كه‌س كه‌مه‌ى یارمه‌تى داعشى داوه‌ بۆ دروستكردنى چه‌كى كیمیایى و له‌ ژیان مابێت، له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى جه‌نگى دژ به‌ داعش سه‌دان كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتى به‌ چه‌كى كیمیایى و قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژراون.

له‌ ساڵى 2016، رێكخراوى داعش ئه‌و چه‌كانه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سووریا گواسته‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.