Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:24

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ناوی‌ دوو کاندیدی‌ دیکه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرد

وەزارەتەكانی داد و پەروەدە
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ناوی‌ دوو كاندیدی‌ دیكه‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ داد و په‌روه‌رده‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كرد تا متمانه‌یان پێبدرێت.

بەپێی نووسراوێكی فەرمی د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە دوو كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەكانی داد و پەروەدەی عێراق كاندید كران، دادوەر ئەركان قادر كاندیدی وەزارەتی دادە و ئێستا دادوەرە لە كەركووك.

به‌پێی نووسراوە فەرمیەكەی ئەمڕۆی عه‌بدولمه‌هدی كە ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كراوه‌،  و سفاته‌ حسێن حه‌مدانى بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق كاندید كراون.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر شه‌یما ئه‌لحه‌یالی‌ وه‌ك وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ متمانه‌ی‌ پێدراوه‌، به‌ڵام وادیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ناوبراوی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كردووه‌ بۆیه‌ كه‌سێكی‌ تری‌ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كاندید كردووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.