Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:34

سوپاسنامه‌یه‌ک له‌ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (محەمەد مەلا قادر)

ئەرکیان کێشا لە کاتی بەخاکسپاردن و بەشداریان لە رۆژانی پرسە كرد
کوردستان TV
#7
100%


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (محەمەد مەلا قادر) ئه‌ندامی پێشوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئەرکیان کێشا لە کاتی نەخۆشکەوتن و بەخاکسپاردن و بەشداریان لە رۆژانی پرسەی كرد. ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

بەناوی خانەوادەو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (محەمەد مەلا قادر) سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و رێزداران نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و، بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ و بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کادیرانی پارتیمان و تێکڕای سەرکردە و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و وەزیرە بەڕێزەکان لە حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کوردستان و کەسایەتیە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان و رۆشنبیر و تێکۆشەر و خەباتکارانی گەلەکەمان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەكەین، كە ئەرکیان کێشا لە کاتی نەخۆشکەوتن و بەخاکسپاردن و بەشداریان لە رۆژانی پرسەی باوکی ئازیزمان.

رێزوپێزانینی تایبەتمان بۆ لق و لیژنەناوچەکان بەگشتی و لقی دوو بەتایبەتی و بەڕێزان پارێزگاری ھەولێر و پاریزگاری ھەڵەبجەی شەھید و سەرقنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و سەرجەم دامودەزگا حكومی و ناحكومیەكان و دامودەزگا ئەمنییەكان و دەزگاکانی راگەیاندن و تەواوی چین وتوێژەكان و خەڵکی بە ئەمەکی شاری ھەولێری خۆشەویست و تەواوی کوردستانیان. سوپاسی گشت خزم ودۆست و هاوڕێ و ئازیزانمان دەكەین.
بەڕاستی هاوسۆزیی و دڵنەوایی گشت لایەك لە خەم و پەژارەمانی كەمكردەوە، داواكارین لەخوای گەورە پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە. ھەروەھا سوپاسی ھەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە لەڕێگای تەلەفۆن یان نامەوە ھاوخەمی خۆیان پێگەیاندین.

خوالێخۆشبوو مامۆستا (محەمەد مەلا قادر) تەواوی تەمەنی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدان تەرخان كرد، هەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتیەوە لە ناو ریزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك تێكۆشەرێكی دڵسۆزوخۆراگر، بەدرێژایی ئەو كاروانە هەمیشە مكوڕ و بەردەوامبووە لەسەر کوردایەتی و رێبازی بارزانی و پارتایەتی، لە بەرخودان و كۆڵنەداندا و لە خزمەتگەیاندن بەدۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی جێگە و پێگەی دیار و بەرچاوبوو، بەشداری بەرفراوان و هاوخەمی هەموو ئەو کەسایەتی و هێز و لایەن و چین و توێژانەی کوردستانیش لەو کۆستەماندا دەرخەری ئەوەبوو کە (محەمەدی مەلا قادر) بەتەنیا موڵکی بنەماڵەکەی و پارتی نەبوو بەڵکو تێکۆشەر و خەباتکارێکی تەواوی کوردستانیان و كاروانی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو.

جارێكی دیكە سوپاس و پێزانینمان بۆ گشت لایەك و داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر لەبەر قەلەباڵغی پرسه‌كه‌ی وەکو پێویست بەخزمەتتان نەگەیشتبین، داواكارین لە خوای گەورە گەلەكەمان لە مەینەتی بەدوور بێت و هەموو لایەك هەر ساغ وسەلامەت بن و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بێت..

بنەماڵەی مەلا محەمەدی مەلا قادر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.