Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:10

یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ نه‌وه‌ی نوێ : ‌ ئێمه‌ ئازادین چۆن هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندی و سیاسه‌ت ده‌که‌ین

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وته‌بێژى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان   ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌به‌رنامه‌ و پلانی خۆمان له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداریمان كردووه‌ و ئێسته‌ش به‌ ئیراده‌ و به‌رنامه‌ی خۆمان ئۆپۆزسیۆنی ئه‌كه‌ین و سورین له‌سه‌ری

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و هه‌ڵوێست دروشمی خه‌باتمانه‌ و باجی زۆریشمان له‌و پێناوه‌دا داوه‌ و ملمان به‌ هیچ هێزێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی نه‌داوه‌ . 

 ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ : 

لێدوانێك له‌ وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان  

ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و فیكری و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمانین و چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌م گۆره‌پانه‌ سیاسیه‌ ئاڵۆزه‌دا گه‌رما و سه‌رما و هه‌وراز و نشێومان تێپه‌راندووه‌ و به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆ بووین له‌ هه‌ڵوێست و بڕیارو  هه‌ڵسوكه‌وته‌كانماندا و هه‌رگیز كه‌س به‌ شایه‌نی سه‌رمه‌شق و وه‌سی بوونی خۆمان نازانین.. 
به‌به‌رنامه‌ و پلانی خۆمان له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداریمان كردووه‌ و ئێسته‌ش به‌ ئیراده‌ و به‌رنامه‌ی خۆمان ئۆپۆزسیۆنی ئه‌كه‌ین و سورین له‌سه‌ری .. سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و هه‌ڵوێست دروشمی خه‌باتمانه‌ و باجی زۆریشمان له‌و پێناوه‌دا داوه‌ و ملمان به‌ هیچ هێزێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی نه‌داوه‌ . 

سیاسه‌ت به‌ نه‌هجی خۆمان ده‌كه‌ین و وێڕای رێزمان بۆ لایه‌ن و خه‌ڵكی تر چۆن و چی ئه‌كات، 
خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌ و ده‌ست به‌رداری نابین . هه‌روه‌ك رێز له‌ خاڵه‌ جیاوازیه‌كانیش ده‌گرین به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رانبه‌ریش سنوری خۆی بزانێ ..

ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ به‌رێزانی ( جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ) و میدیاكه‌یان ده‌ریان بڕیوه‌ ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ( به‌رێز ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانی ) هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌ خۆیان و له‌ ئێمه‌ش ، هیچ كات ئێمه‌ له‌یه‌كگرتوو به‌ خه‌یاڵیشماندا نه‌هاتووه‌ ژێرباری نه‌هج و سه‌لیقه‌ی سیاسی كه‌س بكه‌وین تا ئێسته‌ ئه‌وان له‌ پله‌و پایه‌ی هاوپه‌یمانی خۆیان مه‌حروممان بكه‌ن .. 

ئێمه‌ ئازادین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندی و سیاسه‌ت ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك ئه‌وان و هه‌موولایه‌كی تر ئازادن به‌ مه‌رجی سنور نه‌به‌زاندن .  

وته‌بێژی 
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان 
21/1/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.