Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:09

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر 9 خاڵ رێککه‌وتن مووچه‌ی به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌غدا

به‌پێى نووسراوێك
کوردستان TV
100%


به‌پێی نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، كه‌ ژماره‌ (13)ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی له‌سه‌ره‌ ، تێیدا هاتووه‌ ، هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر (9)خاڵ رێكه‌وتوون كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كاروباره‌ بازرگانی و گومرگ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

 له‌به‌شێكى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌بێت

له‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها به‌شی كارگێڕی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عیراق ده‌بێت، به‌و واتایه‌ی كه‌ ته‌نها موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕی ده‌خرێته‌سه‌ر به‌غدا، نه‌ك كۆی فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.