Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 02:42

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان : جموجۆلی چه‌کدارانى داعش زیادی کردووه‌

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌   21/1/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی  كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت  و (فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت  و (فه‌ریق جه‌مال محمد) سه‌رۆك ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك  له‌ ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر  كۆبیوونه‌وه‌ی ده‌وری  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌نیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو .


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت  پیرۆزبایی خۆی له‌ جه‌نه‌راڵ ( ڤان دێن بۆش ) كرد كه‌ وه‌كو فه‌رمانده‌ی نوێ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربوو هیوای خواست  كه‌ بتوانێ له‌ ئه‌ركی نوێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و هاوكارێكی باش بێ بۆ به‌ره‌و پێشوه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ و هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌ ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا   راپۆرتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره‌ و میره‌  و  ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هه‌وڵگری گشتی خوێنرانه‌وه‌ كه‌ تیایدا روودا و پێشهاته‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌ داتا و ژماره‌ خرانه‌ روو پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ گفتۆگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا .

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ ڕوو ،  له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كرا كه‌ جموجۆلی داعش له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ زیاتری كردووه‌ و ته‌واوی پێشێلكاریه‌كانی تیرۆرستان له‌و ماوه‌یه‌دا خرانه‌ روو .

1


شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.