له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه بۆچوون و لێدوانى به‌رپرسانى نێوان پارتى و دوولایه‌نه‌كه‌ى دیكه كۆبوونه‌وه‌كان به‌هه‌نگاوێكى باش ده‌زانن و لێك تێگه‌یشتنى باش هه‌یه بۆ رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
عه‌لی عه‌ونى به‌رپرسى لقی 10 و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌میانى به‌شداری كردنى له‌به‌رنامه‌ى له‌كوردستانه‌وه له‌كوردستان تیڤى ئایا پارتى به‌چ میكانیزمێك كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو لایه‌نه پێك دێنێ ئایا لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شدار ده‌بن و چه‌ندین پرسیاری دیكه ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت
له‌دوای هه‌ڵبژاردن پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه‌بایكۆتمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نیه ، له‌ده‌ستپێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پیكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ڕووی له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كردووه چه‌ندین دانیشتن كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ركابینه‌ى نوێى حكومه‌ت
عه‌لی عه‌ونى ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبووه‌نه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و براده‌رانى گۆڕانیش نزیكین بگه‌ین به‌ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ى داهاتوو
له‌سه‌ر دانانى پارێزگاری كه‌ركوك كه‌یه‌كێتى له‌كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتى باسى ده‌كرد پارتیش پالپشت بێت تا بتوانن پارێزگار دابنرێته‌وه ، عه‌لی عه‌ونى ڕایگه‌یاند ، ئێمه به‌وه‌ڤدی یه‌كێتیمان راگه‌یاند گرنگتر له‌وه‌ی پارێزگارێكى كورد ده‌ست نیشان بكه‌ین ئاسایی كردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى كه‌ركوكه ، ده‌رهێنانى كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستى حه‌شد و سه‌ربازی كه‌به‌پێى یاسا ئه‌وانه ده‌بێت له‌ناو شاری كه‌ركوك نه‌بن
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ى شاندی دانوستانكاری پارتى له‌گه‌ل َ گۆڕان به‌چى گه‌یشتووه كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ، عه‌لی عه‌ونى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ، تۆكمه‌ییه‌ك هه‌یه له‌دانسوتاندا ، ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه‌ئێمه به‌شداری حكومه‌ت ده‌بین چۆن رێزمان لێده‌گیرێت و دڵنیاییه‌ك ده‌درێت پێمان له‌به‌شدارییه‌كى ڕاسته‌قینه
وه‌ڤدی پارتى به‌لایه‌نى گۆڕ‌انى راگه‌یاندووه ، به‌شدارییه‌كى ڕاسته‌قینه و كردارییان پێده‌درێت ، وه‌زیره‌كانى پێشووشیان كارابوونه و جێگایان دیاربوونه له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت
عه‌لی عه‌ونى ڕه‌تی كرده‌وه كه‌كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌ن خاو بێت
ڕایگه‌یاند ، پارتى هیوا ده‌خوازێت ئه‌مرۆ حكومه‌ت پێك بهێنێت نه‌ك سبه‌ینێ، ئه‌مه تۆمه‌ت و بوختانه كه‌پارتى خاو بێت له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ، پارتى چاوه‌ڕوانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه لایه‌نى دیكه‌یه كه‌كۆبوونه‌وه‌كانى دواخستووه نه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
عه‌لی عه‌ونى ڕاشیگه‌یاند ، گه‌لی كوردستان ده‌نگی داوه ، خه‌ڵك چاوه‌ڕێى به‌رهه‌می ده‌نگدانى خۆی ده‌كات له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ، پرسى كه‌ركوك و به‌غدا پێش ئێمه بووه ، كه‌ركوك ساڵێك زیاتری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه ، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك و به‌غدا وه‌ڤدی هاوبه‌ش هه‌بێت ، دانوستاندن بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت به‌هه‌موو لایه‌كمان به‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك و بودجه و نه‌وت قسه بكه‌ین نه‌ك پرسى كه‌ركوك تێكه‌ڵی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.