Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:10

به‌وێنه‌ ... له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌م به‌یانیه‌ مانگیرانى خوێن ڕوویدا و باس له‌ڕوودانى کاره‌ساتێک ده‌کرێت

مانگگیرانی ته‌واو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕوویدا
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە  21 ى  1 ى  2019 ، لە کاتژمێر ٦  مانگگیرانی خوێن  له‌هه‌رێمى کوردستان ڕووی دا


خەسرۆ حامید فەرەج کە مامۆستایەکی فەلەکییە، لە هەورامانەوە، 20  ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند  مانگیرانى خوێن ڕووده‌دات 

خەسرۆ حامید فەرەج ئەمڕۆ بەیانیش ناوبراو باسی مانگگیرانەکەی کرد و گووتی "ئەم مانگگیرانە پێی دەگوترێت مانگگیرانی خوێن"، و هەندێک کەس پێیان وایە لە پاش مانگگیرانی خوێنین کارەساتێک ڕوو دەدات.

شه‌وى رابردووش ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم و سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان بە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند"  ئەم مانگ گیرانە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی مانگ گیرانی نیمچە سێبەر بەدی دەكرێت، چونكە مانگ گیرانەكە لە بەرەبەیاندا دەستپێدەكات لەوكاتەشدا مانگ لەكاتی ئاوابووندایە و خۆرهەڵدێت.
 
له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ رێبه‌ر رووسته‌م، شاره‌زا له‌بواری زانستی "ئاسترۆلۆجی" و ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسی عه‌ره‌بی - ئه‌فریقی به‌ مالپه‌رى كوردستان تیڤی رایگه‌یاند،  شه‌و ی رابردوو و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مانگگیرانی ته‌واو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕوویدا ،  مانگگیرانه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كیشوه‌ری ئوستراڵیا، به‌شێك له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و ئاسیا، هه‌ردوو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و هێمن ڕوویدا 

1

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.