Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:01

کچێکی دیکه‌ى کوردی ئێزدی له‌ ده‌ستى داعش رزگارکرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 13 کەس رزگارکراون
کوردستان TV
100%

کچێکی کوردی ئێزدی خەڵکی کۆمەڵگەی تلقەسەب، لە سووریا رزگارکرا و گەیێنرایەوە شوێنێکی ئارام.

حوسێن کورو قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان رایگەیاند،  کچێکی تەمەن 17 ساڵ لەدەستی داعش رزگارکرا، کە ناوی "ئیلھام دەخیل"ـە و لە 3ی ئابی 2014 کەوتبووە دەستی داعش.

حوسێن کورو قائیدی گوتیشی "لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە 13 کەسمان رزگارکردووە، ئێستا ژمار رزگارکراوان دەبێتە نزیکەی سێ ھەزار و 350  لە کۆی شەش ھەزار و 417 کەس".

بەپێی ئاماری جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی لە ئابی 2014 لەلایەن داعش، لە کۆمەڵگەی تلقەسەب و دەوروبەری 184 کەس شەهید بوون، پێشتریش 425 کەس رزگارکران و بەڵام دەیان کەسی دیکە لە هەمان کۆمەڵگە بێسەروشوێنن.

لە 3-8-2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال و دەوروبەری، هەزاران کچ و ژن و منداڵکی کوردی ئێزدی شەهیدبوون و بەدیل گیران، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزاریان رزگارنەکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.