Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:35

%75ى خەڵکی شنگال بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنییه‌وه‌ ناتوانن بگەرێنەوە

ره‌وشى ژیانی خه‌لكى شنگال دژواره‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى زانیاریه‌كان ٪٧٥ی خەڵكی سنووری شنگال، ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوونە و بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شارەکەیان ناتوانن بگەڕێنەوە.
 
له‌م باره‌وه‌ قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند" لە ٪٧٥ی خەڵكی شنگال لە كەمپەكان دان و لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی مرۆییان پێدەگەیەنێت، لەگەڵ رێكخراوە خێرخوازییەكان و ئەوان لەبەر خراپی دۆخی ناوچەكەیان، ناتوانن لەم بارودۆخەدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

گوتیشی" دۆخی شنگال ئێستا بەستراوەتەوە بە دۆخی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانی تر و ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت و ئەو رێككەوتنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بخرێتە بواری كردارەوە و دەسەڵاتی شەرعی بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و هەروەها ئەو هێزە میلیشیایانەش لەسنوورەكە نەمێنن، ئەوا دۆخی ناوچەكە بەگشتی ئاسایی دەكرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.