Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:13

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سیدەکانیان بۆردمان کرد

به‌بیانووی‌ بوونی باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا، كه‌مێك له‌ومه‌وبه‌ر بۆردومانكردنی گوندی شكه‌نی سه‌ر به‌ شاره‌دێی سیده‌كانیان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممه‌ ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانووی لێدان لە بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە سنووری سیدەكانیان بۆردمان كرد و بۆردمانكردنەكە تەنیا دوو كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆكەكەوە دوور بووە.

ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌، به‌بیانووی‌ بوونی باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی‌ توركیا گونده‌ سنورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی‌ بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.