Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:47

سبەی شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هه‌رێم
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە سبەی دووشەممە شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و لە سلێمانی لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه‌.
 
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ باسی راگەیاندووه‌: بڕیارە سبەی دووشەممە شاندی دانوستانكاری پارتی سەردانی سلێمانی بكات و لەمەكتەبی سیاسی لەگەڵ یەكێتی كۆببنەوە.

گوتیشی، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و ئومێدی ئەوە دەکەن، لەو کۆبوونەوەیەدا بتوانن خاڵی ھاوبەشیان ھەبێت، ئومێدی ئەوە دەکەین، لەو کۆبوونەوەیەدا بتوانن خاڵی ھاوبەشیان ھەبێت.

گوتیشی: دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی لەشاری سلێمانی، بۆ ڕۆژی دواتر، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.