Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 19:12

هێزێکی ئه‌مریکی له‌ نێو شارۆچکه‌ی داقووق جێگیر ده‌بن

مۆڵه‌تی چه‌ند رۆژێكیان داوه‌ته‌ پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێزێكی ئه‌مریكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و داقووق و له‌ شوێنی باره‌گای لیوای 9ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان جێگیر ده‌بن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی شارۆچكه‌ی داقوق به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مریكا چوونه‌ته‌ نێو شارۆچكه‌ی داقووق و داوای چۆڵكردنی شوێنی باره‌گای لیوای 9ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه‌ كه‌ ئێستا پۆلیسی كه‌ركووك به‌شی شارۆچكه‌ی داقوقی تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌و پۆلیسانه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ چۆل بكه‌ن، چونكه‌ هێزێكی ئه‌مریكا له‌وێ جێگر ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.