Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 19:43

ھه‌ڵمه‌تێکی نیشتمانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌کداری و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕه‌کانی چه‌کفرۆشی راگه‌یاندرا

پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن بكرێت
کوردستان TV
#7
100%

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ، ھه‌ڵمه‌تێكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری راگه‌یاند كه‌ تیایدا داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات ھاوكاربن بۆ ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ھاووڵاتییان له‌م باره‌یه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ھه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌ندرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌ھه‌ستكردن به‌ پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان و وه‌ك به‌شێك له‌ ئه‌ركی خۆمان له‌ ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ھاووڵاتییان له‌ دیارده‌ ‌و پیشێلكارییه‌كان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ھاووڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ ‌و دوور له‌ توندوتیژی و شه‌ڕو تاوان و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و تاوانه‌كانی كوشتن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كان گوێبسینی هه‌واڵی نه‌خوازراو ده‌بین، ھه‌ڵساوه‌ به‌م كاره‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "دوای دوو ساڵ له‌ ھه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ته‌قه‌كردن و ھه‌روه‌ھا پێشكه‌شكردنی چه‌ندان راسپارده‌ و پێشنیاز بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیارده‌ی چه‌كداری و داخستنی بازاڕه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكارێك خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ تیایدا جێبه‌جێكرا بۆ كۆنترۆڵكردنی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دانانی خاڵی پشكنینی ھاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ناو كافتریا و چایخانه‌كان و چاودێریكردنی بازاڕه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ماوه‌ و كاتی بوونی ئه‌و ھه‌ڵمه‌ت و ھه‌وڵانه‌ وایكردووه‌ كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كه‌ ئاساییبێته‌وه‌ و دووباره‌ چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن و شه‌ڕكردن به‌چه‌ك ده‌بیستین

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوا له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات كه‌ ھاوكاربن له‌ماوه‌ی ئه‌و ھه‌فته‌یه‌ و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت رێكبخه‌ن له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی چه‌ك و دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌كداری و بوونی چه‌ك له‌ ماڵه‌كان، ھه‌روه‌ھا داوا ده‌كات مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌كارھێنه‌رانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداربن له‌و ھه‌ڵمه‌ته‌ بۆ نه‌فره‌تكردن له‌ چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كداریی بۆ دروستبوون و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ ریگای نووسراوی فه‌رمییه‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی رێكار و پلانی تایبه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیارده‌ی چه‌كداریی و بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشتن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك و چڕتركردنه‌وه‌ی ھه‌ڵمه‌ت و ھه‌وڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌و ھه‌فته‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تیادا راده‌گه‌یه‌ندرێت له‌ ٢٠/١/٢٠١٩‌ تا ٢٧/١/٢٠١٩.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.