Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:38

به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبیل هاوڵاتییه‌ک ده‌ستگیر کرا

له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی دزینی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك ده‌ستگیر كرا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: شه‌وی ڕابردو هاوڵاتیه‌ك سكاڵای هێنایه‌ لای پۆلیس و ئاگاداری كردینه‌وه‌ له‌پێش ده‌رگای ماڵی خۆیان له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌جۆری مارسیدس دزراوه‌.

 ڕاشیگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سكاڵاكه‌ ده‌ست به‌جێ پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كرد و هه‌ر ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار و بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبارو ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا بگرن.

ده‌شڵێت:  له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 444 تۆمه‌تبار به‌ندكراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.