سه‌ربازانی توركیا ته‌قه له هاووڵاتییانی گوند و ئاواییه‌كانی سنووری ده‌شتی هێرت ده‌كه‌ن و فرۆكه جه‌نگی و ههلیكۆپترهكانی چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئێواری دوێنێ شه‌ممه چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای توركیا به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، گه‌رووی كه‌وه‌رت و بناری چیای لێلكانیان له سنووری ده‌شتی هێرت و خواكورك بۆردومان كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان شه‌وی رابردووش به هه‌مان شێوه دوو فرۆكه جه‌نگی سوپای توركیا گه‌ڵی غاره و ده‌راویان له بناری چیای شه‌كێو بۆردومان كرد.
له لایه‌كی دیكه ئێوارەیی رۆژی شەممە رێككه‌وتی 19ی یه‌كی 2019 لەسەر بەرزایەکانی چیایی دێل سەربازانی سوپایی تورکیا بەچەکی سوک تەقەیان لە هاووڵاتییانی گوندی شێلکای سنووری دەشتی هێرت کرد.
بەپێی گوته‌ی دانیشتوانی گوندەکە چەندین گوللـە بە بەر ماڵ و کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە و زیانی زۆری ماددیان پێگەیشتووە.
وەک هاووڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن بەهۆی تەقەیی هەڕەمەکی سەربازانی سوپایی تورکیا بەسەر گوند‌و ئاوایەکان مەترسی زۆر لەسەر ژیان و ماڵیان دروست بووە کە چەندین جارە ئەو سەربازانە لەسەربازگەی چیایی دێل بەبێ هۆ تەقە بەئاراستەیی نێو ئاوایەکان دەکەن و گوللەكان به‌ر ماڵی ئه‌و گوند نشینانه دەکەون.
هاووڵاتییان ئاماژە بەوەش دەکەن کە هیچ بنکەو بارەگایەکی پەکەکە لە نزیک گوند‌و ئاوایەکانی ئەوناوچەیە نییە و تەنها هاووڵاتیانی گوند نشین سەرقاڵی کار‌و گوزەرانی خۆیانن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه لە مانگی 4ی ساڵی 2018ـه‌وه سوپای تورکیا بە ئامانجی لێدانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەسەر بەرزایی چیایی دێل بنکەیەکی سەربازی داناوەو کە نزیکە لە گوند‌و ئاواییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.