Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:37

قایمقامی ھه‌ولێر: کێشه‌ی که‌می غاز‌ چاره‌سه‌رکراوه‌و ھه‌ر که‌سێک به‌ گران بیفرۆشێت سزا ده‌درێت

خه‌ڵكانێك ئه‌مه‌یان به‌ دره‌فه‌ت زانیوه‌
کوردستان TV
#7
100%

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ھه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان و كۆمپانیای دانه‌غازدا ھه‌بوو و چاره‌ كرا، بۆیه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ ھۆكاری ئه‌وه‌ی ھه‌ندێك غاز كه‌م بێت و خه‌ڵكانێكیش ئه‌مه‌یان به‌ دره‌فه‌ت زانی و نرخی غازیان به‌رز كرده‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌ كرد و له‌ ئێستادا كێشه‌ی كه‌می غاز نه‌ماوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: كه‌می غاز ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێكی خایاندووه‌ و دواتر چاره‌ كراوه‌، ئێستاش نرخی غازی حكوومی به‌ ٧٥٠٠ دینار و بازرگانییه‌كه‌یش به‌ ٨٥٠٠ دیناره‌، ھه‌ر كه‌سێكیش له‌م نرخه‌ زیاتر غاز بفرۆشێت، سزای ده‌ده‌ین و چه‌ند كه‌سێكیش تا ئێستا سزا دراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.