Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 19:28

سەربازانی تورکیا تەقە لەهاووڵاتیانی گوندو ئاوایەکانی سنوری دەشتی هێرت دەکەن

هیچ بنکەو بارەگایەکی پەکەکە له‌و ناوچەیە نییە
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەیی ئەمڕۆ شەممە 2019\1\19 لەسەر بەرزایەکانی چیایی دێل  سەربازانی سوپایی تورکیا بەچەکی سوک تەقەیان  لە هاوڵاتیانی گوندی شێلکا  ی سنوری دەشتی هێرت  کرد

  بەپێی وته‌ی دانیشتوانی گوندەکە  چەندین گولە بە بەر ماڵ و کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتوە و زیانیان پێ گەیشتوە  وەک هاووڵاتیانی  ناوچەکە دەڵێن بەهۆیی تەقەیی هەڕەمەکی سەربازانی سوپایی تورکیا بەسەر گوندو ئاوایەکان مەترسی زۆر لەسەر ژیان و ماڵیان دروست بووە کە چەندین جارە ئەو سەربازانە لەسەربازگەی چیایی دێل بەبێ هۆ  تەقە بەئاراستەیی نێو ئاوایەکان دەکەن و گولە بەرماڵان دەکەون.
 
هاووڵاتیان ئاماژە بەوەش دەکەن کە هیچ بنکەو بارەگایەکی پەکەکە لە نزیک گوندو ئاوایەکانی ئەوناوچەیە نییە  و تەنها هاووڵاتیانی گوند نشین سەرقاڵی کارو گوزەرانی خۆیانن.
 
جێگایی باسە لەمانگی 2018\4  سوپایی تورکیا بەئامانجی لێدانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەسەر بەرزایی چیایی دێل بنکەیەکی سەربازی داناوەو کە نزیکە لە گوندو ئاوایەکان.

مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.