Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:57

د.بەشیر حەداد: زۆربەی داواکارییەکانی کورد لە پڕۆژەی بودجەدا جێگەی کراوەتەوە

چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە بودجەی عێراق پەسەندبکرێت
کوردستان TV
#7
100%

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە، پڕۆژەى بودجەى ئەمساڵ پەسەند بکرێت.

د.بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق له‌ به‌یجی تایبه‌تی خۆی فیسبووك نووسیویه‌تی: هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پەسەندکردنى پرۆژەى بودجە دوانەخرێت، تا کاروبارەکانى حکومەت پەکى نەکەوێت و بودجە بۆ پرۆژەکان تەرخان بکرێت.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ده‌ڵێت: هەوڵەکانى پەرلەمان و لیژنەى دارایی لەو بارەیەوە بەردەوامە و هیچ وادەیەک بۆ پەسەندکردنى پڕۆژەى بودجە دانەنراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم مانگە پەسەند بکرێت.

حەداد ئاماژەى بەوەشکرد، زۆربەى داواکارییەکانى کورد لە پڕۆژەى بودجەدا جێگەى کراوەتەوە و موچەى فەرمانبەران و پارەى پێشمەرگە جێگیرکراوە، هەروەها هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەى لەگەڵدا کراوە.

هەفتەى رابردوو پەرلەمانى عێراق کۆتایی هێنا بە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەى بودجە و لە ئێستادا پرۆژەکە لەلایەن لیژنەى داراییەوە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەى پاش گۆڕانکاریکردن لەبەشێک لە بەندەکانى بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران بۆ پەسەندکردنى.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.