Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 19:37

هۆشیار زێباری: بەشێک له‌ شیعه‌کان کاردەکەن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق

بەم نزیكانە دەبێتە پرسێكی سەرەكی سیاسی
کوردستان TV
#7
100%

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند؛ بەشێك لە سەركردە شیعە عێراقییەكان بەجدی كاردەكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتویتێكدا رایگەیاند: ئەو سەركردە شیعە عێراقیانەی كە لەلایەن ئێرانەوە ئامۆژگاری دەكرێن، بەجدی فشاردەكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق لەڕێگەی دەنگدانەوە لە پەرلەمانی عێراق.

زێباری هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەو پرسە بەم نزیكانە دەبێتە پرسێكی سەرەكی سیاسی.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ(هەینی) مەنسور بەعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بونیادنان لەپەرلەمانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو رەشنوسی یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان لەعێراق لەدوا ئامادەكاریدایەو دوای ئەوە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانەوە لەپێناو پەسەندكردنی لەزوترین كاتدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.