Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 18:47

حەمەئەمین هەورامی: وێستگەی هەڵمیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەزای خەبات تەواو بووە

بەڵام هەندێک کێشەی تەکنیکی ماوه‌
کوردستان TV
#7
100%

 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی كاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی دەخاتە ڕوو.

حەمەئەمین هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندووه‌: وێستگەی هەڵمیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەزای خەبات تەواو بووە و ماوەیەک کارمان پێ کرد، بەڵام هەندێک کێشەی تەکنیکی هەبوو، بۆیە ئێمە وێستگەکەمان لە کۆمپانیاکە وەرنەگرتووە و تا ئەو کاتەی چاکی دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا به‌ باسی راگه‌یاندووه‌ وێستگە هەڵمییەکەی قەزای خەبات لە دوو تۆڕباین پێکهاتووە، کە هەریەک لەوانە 150 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، واتە بە هەردووکیانەوە 300 مێگاوات کارەبا دەخەنە ناو تۆڕی سەرەکی هەرێمی کوردستانەوە، جیا لەوەش بەزیادبوونی غازی سروشتی لە قۆناغی داهاتوودا هەمان پێشبینی دەکەین، کە نزیکەی 250 مێگاواتێک کارەبا زیاد ببێت، ئەو پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت تا هەموو وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کودستان سووتەمەنی تەواویان بۆ دابین دەکرێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا جگە لەو پرۆژەیە، غازی سروشتیمان لە کێڵگە غازییەکاندا زیاد کردووە، لە مانگی ڕابردووشەوە نزیکەی 300 مێگاوت کارەبا زیاد کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەوتووینەتە وەرزی زستان و خواست لەسەر کارەبا زیاد بووە هەستی پێ ناکرێت، لە مانگی داهاتووشەوە بە گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێژەیەکی بەرچاو کارەبا زیاد دەبێت.

جەختیشی کردووەتەوە پرۆژەیەکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبای هاوبەشەکانمان هەیە، بۆیە کاتێک بەرهەم زیاد دەبێ هاوبەشەکانی کارەباش کۆنترۆڵ دەکرێن، لە وەرزی داهاتوودا بەلایەنی کەم پێشبینی دەکەین بتوانین 20 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین، هەرچەندە ئێمە ئامانجامان 24 کاتژمێرە، بەڵام ئەمە بەشەو و ڕۆژێک جێبەجێ ناکرێ قۆناغ بە قۆناغ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.