Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:41

به‌ڤیدیۆ.. منداڵێک به‌چه‌ند کاتژمێرێک دوای له‌دایکبوونی دزرا

له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كوت
کوردستان TV
100%

له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كوت منداڵێكی تازه‌ له‌دایك دزراو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش هه‌ڵمه‌تێكی چڕیان بۆ ده‌ستگیركردنی بكه‌ره‌كه‌ ده‌ست پێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند: دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر له‌دایك بوونی، منداڵێك له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كوت دزرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی چڕیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كه‌ی دزیوه‌ ده‌ست پێكرد ، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.