Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:53

قائیمقامی شەرگات ھۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعش دەدات

هێزه‌كانى عێراق، چەكدارانی داعشیان لە سنوورى سووریا تۆپبارانكرد
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانى عێراق، چەكدارانی داعشیان لە سنوورى سووریا تۆپبارانكرد و قائیمقامی شەرگاتیش ھۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعش دەدات.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە: "تۆپخانەی عێراق، چەكدارانی داعشی لە ناوچەی سوسەی لە دیوی سووریا تۆپبارانكرد و بەگوێرەی زانیارییەكانیش 15 چەكداری رێكخراوەكە كوژراون".

ھاوكات، عەلی دەودەح، قائیمقامی شەرگات ھۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعش دا و داوایكرد پرۆسەی ئەمنی لە ناوچەكەیان ئەنجامبدرێت.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیوی سووریا ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدەن، ئەمەش مەترسی ئەوەی دروست کردووە، ئەو چەکدارانەی داعش لە سووریا ماون جارێکی دیکە بۆ عێراق بکشێنەوە.

سوپای عێراق لە ماوەکانی رابردوو چەند جارێک هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەکدارانی داعش لە سووریا ئەنجام داوە، بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر زۆرێک لەناوچە سنوورییەکان هەر هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.