Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:07

ئاگاداریەکی بەپەلە له‌ پۆلیسی هاتووچۆی هەولێره‌وه‌

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات نەچن بۆ ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و رێگاکە بە رێگایەکی مەترسیدار ناوزەند دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە رێگای دەربەندی گۆمەسپان کە بۆ سەر چیای سەفین دەچێت لە مەفرەقەکەوە بۆ سەر شاخی سەفین پاکنەکراوەتەوە لە بەفر، بەهۆی زۆری رێژەی بەفرەکە كه‌ ئێستا بەستوویەتی و بووە بە شەختە و بەستەڵەک بۆیە بە ڕێگایەکی مەترسیدار هەژمار دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەکات بەهیچ شێوەیەک ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن تاوەکو ئەو کاتەی پاکدەکرێتەوە چونکە مەترسیدارە.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تکاتان لێدەکەین کە بۆ گرتنی وێنەیەکی ناو بەفەر خۆتان تووشی کێشە مەکەن چونکە بەم دۆخەی ئێستای ڕێگاکە و بەم نزمبوونەوەی پلەی گەرمییە تیمەکانی بەفر ڕاماڵینیش کارەکانیان سەخت بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.