Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:45

عه‌بدولمه‌هدی: پێویسته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ له‌ ململانێ و ناکۆکییەسیاسییەکان‌ جیابکرێته‌وه‌

به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌دات
عه‌بدولمه‌هدی: پێویسته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ له‌ ململانێ و ناكۆكییه سیاسییەكان‌ جیابكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێن ده‌دات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بخاته‌گه‌ڕ، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌  له‌ ململانێ و ناكۆكییه سیاسییەكان‌ جیابكرێته‌وه‌. 

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 17-1-2019 د.بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌و لە دیدارەکەدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجه‌ی عێراق كراو له‌ناویشدا باسی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراو ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ جیابكرێته‌وه‌ له‌ ململانێ و ناكۆكییه سیاسییەكان‌.

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حه‌داد جه‌ختی له‌سه‌ر خێراپێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران و خانه‌وادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق له‌زووترین كاتدا پاره‌كه‌یان بۆ بنێرێت، هه‌روه‌ها به‌زووترین كات نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مپه‌كان و ئاواره‌كاندا دابه‌شبكرێت و ئه‌وپۆستانه‌ی پێشتریش كه‌ هی كورد بوون له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی رابردوو بۆی بگەڕێنرێنه‌وه‌.

جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه‌ له‌ هه‌وڵی جدی بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ن،لای خۆشییه‌وه‌ مه‌هدی به‌ڵێنی ته‌واوی به‌حه‌داد دا كه‌هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.