Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:27

دژه‌ تیرۆری کوردستان دوو ئه‌ندامی گرووپێکی تیرۆریستیی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌کات

وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نیردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌ێندراوێكدا دژه‌تیرۆرى كوردستان ئه‌مرۆ ده‌ستگیركردنى دوو ئه‌ندامى سه‌ربه‌ گرووپى داعشى راگه‌یاندة وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نیردراوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر له‌ رێکه‌وتی 16-1-2019 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆیستیی"داعش"ى له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌کانی (احمد ابراهیم احمد جد‌یع) و (قحطان علی احمد جد‌یع) كه‌ تاوانباران له‌ به‌شی ئه‌منی گرووپی تیرۆیستیی داعش کاریان کردووه‌.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٦ گومانلێکراو به‌كارى تیرۆر ده‌ستگیرکران و، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان رێكارى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.

دژەتیرۆری كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.