Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:20

ئه‌مشه‌و به‌فر بارین زۆربه‌ی ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

به‌یانى هه‌ینی‌ كه‌ش و هه‌وا ناسه‌قامگیر ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌یانى هه‌ینی‌ ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ ئێستا به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و باران له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌ودا به‌فر بارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت".

وتیشى" رۆژی هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ی بارینی به‌فر و باران كه‌متر و له‌ ناوچه‌ جیا جیاكان ده‌بێت، خشته‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ تۆماركراوی‌ سه‌عات شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی‌ كانوونی‌ دووه‌میشمان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگه‌یاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.