Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:38

کاروان ئاکره‌یی: کوردستان تیڤی پابه‌نده‌ به‌ په‌یامی نیشتمانی

كوردستان تیڤی یادی 20 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


كوردستان تیڤی یادی 20 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا ده‌كاته‌وه‌، به‌رنامه‌ و كاركردن و ئه‌جندای چۆن بووه‌، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان گوتی: له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتوو له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ پابه‌نده‌ به‌ دۆسیه‌ی نیشتمانێك.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی ئه‌مشه‌وی كوردستان تیڤی میوان بوو كاروبه‌رنامه‌ی داهاتوو ئه‌م كه‌ناڵه‌ی شی كرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌و بریاره‌ بوێره‌ی كرد كه‌  له‌ كاودانێك و ساتێكی سه‌خت ناله‌باردابوو، دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی كه‌ له‌ راسیتدا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دووربینی وه‌ وردبینی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و بۆیه‌ ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م به‌ رێزوه‌ سه‌یری ئه‌م تێروانینه‌ و راسیتیانه‌ ده‌كه‌م، ئه‌م كه‌ناڵه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، رێزو سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی .

كوردستان تیڤی بێگومان قسه‌ زۆره‌ له‌سه‌ری بكه‌ین و كه‌ كارو به‌رنامه‌ و چی پێویسته‌ بۆ بكرێت به‌ره‌و پێشتر بچێت بێگومان كوردستان تیڤی له‌ پێشكه‌وتن له‌ پێشه‌نگه‌ و هه‌وڵی باشتری بۆ ده‌كه‌ین درێغی نه‌كه‌ین، پێم وایه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌شیدا هاتوو له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ پابه‌نده‌ به‌ دۆسیه‌ی نیشتمانێك، دۆسیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ هاوشانی داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ش به‌حاڵی خۆی هه‌واڵده‌دات زیاتر ئاسۆی داهاتوو بپێكی و بتوانێت خزمه‌ت به‌و ئامانجانه‌ بكات گه‌لی كوردستان ساڵه‌های ساڵه‌ خه‌باتی له‌ پێناودا كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان كه‌ به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان ساخ ده‌بێته‌وه‌، كوردستان تیڤی چۆن ده‌توانی رۆڵی خۆیی ببینێت، كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری كوردستان تیڤی گوتی: خۆپاراستن نییه‌ به‌و راستیه‌ی كه‌ راستیدا هه‌یه‌ ده‌بێت راستیانه‌ سه‌یری كوردستانمان كردووه‌ له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هۆكاری ته‌بایی و وه‌ كاری پێكه‌وه‌ ژیان و  كاری زیاتر یه‌كتێگه‌یشتن بووبین، بێگومان ئه‌م كه‌ناڵه‌ كه‌ناڵی حزبێكه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، كه‌ شتێكی سروشتیه‌شه‌ و كه‌ به‌رنامه‌ و كاری و تێروانینه‌كانی و  گوتاری ئی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی شاراوا نییه‌. به‌ڵام به‌ پێشبینی من ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ له‌ ململانی خۆت ده‌پارێزی، به‌ڵكو چۆنیه‌تی روونكردنه‌وه‌ له‌ دیدی پارتیه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كان ده‌كات له‌وانه‌یه‌ جیاوازی دروست بێت، ئه‌وه‌ گرنگه‌ چۆن گفتوگۆكان شی بكرێته‌وه‌ خزمه‌تی نیشتمان بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.