رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی نوێی لەبارەی رووداوەکانی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە هەڵسوکەوتی هێزە عێراقییەکان دەکات بەرامبەر سووننەکان و دەڵێت" له‌ژێر ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆر، هێزه عێراقیه‌كان هه‌ستان به ره‌شبگیری و مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی به‌زۆری پیاوانی سوننه له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر داعش تێیاندا چالاك بووه.
رێکخراوەکە هەروەها رایدەگەیێنێت" هێزه عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ندێك گومانلێكراوی داعشیان ده‌ستگیركرد كه زۆربه‌یان پیاوانی سوونه‌بوون بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ. به‌پێی گوته‌ی شایەتحاڵان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ستاون به ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان به‌بێ فه‌رمانی دادگا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیکە، زۆرجار هیچ هۆكار و بیانوویه‌كیان نه‌داوه بۆ ده‌ستگیركردنه‌كان".
له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌ژێر ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆر، هێزه عێراقیه‌كان هه‌ستان به ڕه‌شبگیری و مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێنكردنی به‌زۆری پیاوانی سوونه له‌وناوچانه‌ی كه پێشتر داعش تێیاندا چالاك بووه و ڕێزنه‌گرتن له مافه یاساییه‌كانیان له دادگایكردیی عادیالانه. چه‌ندین ساڵی جه‌نگ له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵات بووه هۆی ئاواره‌بوونی ١.٨ ملیۆن هاووڵاتی له‌ساڵی ٢٠١٨. هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ڕێوشوێنی ئه‌منیان له‌دژی ئه‌و خێزانانه گرته‌به‌ر كه باوه‌ڕوابووه كه‌س و كاریان هه‌بووه پشتگیری داعشی كردبێ له ڕابردوودا كه ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ی سزادانی به كۆمه‌ڵ.
پێشێلكاری تری مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وام بوون، به مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌و مافه‌كانی ژنان و به‌رده‌وامی سزای له سێداره‌دان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.