شێركۆ حه‌بیب به‌رپرسی نوسینگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له وولاتى میسر، له په‌یامێكدا سالیادى كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
بۆ/ به‌رێز كاك كاروان ئاكره‌یی
خۆشك و برایانى به‌رێز له ستافى كوردستان تیڤی
به‌بۆنه‌ى 20همین ساڵیادى دامه‌زراندن و په‌خشى كه‌ناڵى كوردستان تیڤی، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ى به‌رێز ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌رده‌م له سه‌ركه‌وتن دابن له پێناوى خزمه‌تى میله‌ته‌كه‌مان و گه‌یاندنى مه‌ینه‌تیه‌كان به جیهان.
به‌رێزان له ماوه‌ى 20 سالهى په‌خشیدا، كه‌ناڵى كوردستان تیڤی توانى ده‌نگى گه‌لى كوردستان به جیهان بگه‌ینێت و كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى شاره‌زایی و بابه‌تیانه له‌و ماوه‌یه‌دا په‌خشكرا، بێ گومان ئه‌م كار‌و ئه‌ركه‌ش به‌رهه‌مى شاره‌زایی و لێهاتوویی و ماندوونه‌ناسی كه‌سانى وه‌ك ئێوه‌ى به‌رێزه.
هیواى هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
رێز‌و سلاو بۆ یه‌كه یه‌كه‌ى كارمهندو ستافى كوردستان تیڤی
براتان
شێركۆ حه‌بیب
به‌رپرسی نوسینگه‌ى پارتى له میسر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.