Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:13

رووداوێکی هاتووچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە

له‌سه‌ر رێگای خه‌بات - هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%


له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و بارهه‌ڵگر، له‌سه‌ر رێگای خه‌بات - هه‌ولێر شوفێری ته‌كسی گیانی له‌ده‌ستدا و شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش برینداربوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی سالار نامیق پێی راگه‌یاندین كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خه‌بات - هه‌ولێر رووداوێكی هاتووچۆ روویدا به‌هۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و تۆیۆتیا بیكاشۆیه‌كی ته‌كسی كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شوفێری تاكسیه‌كه‌ به‌ ناوی نادر حاجی محه‌مه‌د و برینداربوونی شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌.

نه‌قیب شیمال گۆران له‌به‌رێوه‌به‌ریه‌تی هاتووچۆی خه‌بات به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هۆكاری پێكدادانه‌كه‌ به‌هۆی پێگری نه‌كردنی ڕێمای هاتووچۆ و خێرا لێخورینه‌وه‌ بووه‌ له‌ ئه‌نجامجامدا شوفێری تاكسیه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش كه‌ هاووڵاتییه‌كی توركه‌ به‌ سه‌ختی برینداربووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری هه‌ولێر كراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ چاره‌سه‌ی پێویستی بۆ كراوه‌ و ئێستا ته‌ندروستی جێگیره‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.