راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/1/17 لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و لە خوای گەورە داواکار بوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەوایش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان بێت.
رۆژی 14ی1ی2019 مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمهرگهی دێرن و ئهندامی پێشووی مهکتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بهنهخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.