Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:11

جێگری سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق : کوردستان تیڤی سەکۆی دەنگ‌ و رەنگی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانه‌

له‌په‌یامێكدا ساڵیادی كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%


د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌په‌یامێكدا ساڵیادی 20 ساڵه‌ى كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای سەتەلایتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرو ستاف ‌و كارمەندانی ئەم كەناڵە خۆشەویستە دەكەم.

  جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشیده‌گه‌ێنێت ، كوردستان تیڤی، لەمێژووی پڕ سەروەریی خۆیدا، لاپەڕەی زێڕینی پڕ لەداهێنانی لە مێژووی میدیای كوردی  تۆماركردووە و به سەكۆی دەنگ‌ و رەنگی كوردانی هەر چوار پارچە ناوزەند دەكرێت‌ و مینبەری داكۆكیكردن بووە لەمافی سەرجەم چین‌ و توێژەكانی كوردستان ، جارێكی تر، پیرۆزباییتان لێدەكەم، و هیوای سەركەوتن ‌و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 

 

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.