له ساڵیادی (20) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی كوردستان تی ڤی ، كتێبی"كوردستان تی ڤی و خه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد" له نووسینی (دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ‌و لئیسلامی ) مامۆستا له زانكۆی كاڕلتۆن ،كه‌نه‌دا به زمانی ئینگلیزی نووسیوه‌یه‌تی له وه‌رگێرانی هه‌ریه‌ك له (دكتۆر شارام وه‌لیدی ) مامۆستای زانستگای ئازدی ئیلام ، (دكتۆر هیوا وه‌یسی ) مامۆستای زانستگای رازی كرماشان بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی چۆنیه‌تی پێكردن و وێناكردنی شوناسی كوردیی و كوردستان تی ڤی ده‌كات،لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه دوو نموونه له میدیای كوردی ده‌خاته روو: ئینترنێت به‌گشتی و كوردستان تی ڤی كه له نۆ به‌ش پێك دێت سێ به‌شی باسی ئینته‌رنێت ده‌كات له به‌شه‌كانی تر نووسه‌ر باس له پرۆگرامه‌كانی كوردستان تی ڤی ده‌كات كه تا چه‌ند له خزمه‌تی وێژه و رێزمانی یه‌ك پارچه‌ی كوردستان دان .
له كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له رێزمان و شیكاری ده‌قی دارێژه‌كانی كوردستان تی ڤی وه باس له شیكاری وورد بۆ ئه‌و رێزمانه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی كه‌له رێگای سروودێكی نیشتمانی ساز ده‌كرێت له هه‌مان كاتدا كێشانی نه‌خشه‌ی كوردستان گه‌وره له رێگه‌ی وشه و زمانه‌وه ده‌خاته روو، وه باس له ساز كردنی خاك و نیشتمانێكی هاوبه‌ش ده‌كات له‌رێگه‌ی رێزمان و سازكردنی زمانی یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو كوردێك .
نووسه‌ر له وێناكردنی موزیك و گۆرانی كوردی و لایه‌نی كلتور كوردستان تی ڤی گرنگی به‌و بواره داوه بۆ پارستنی ره‌سانه‌یه‌تی كلتووری كوردی.
شایانی باسه ئه‌م كتێبه به تیراژی (500) له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر چاپكراوه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.