Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:29

جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی کۆچکردوو مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا قادر ده‌کات

له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ شۆڕشگێره‌ زیانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ كاروانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی خه‌باتگێڕ و ناسراوی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادرمان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بوو و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاویه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ شۆڕشی ئه‌یلول، و به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان، و رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ كاتی شۆِرش و خه‌بات و ئاواره‌یی، و له‌ چه‌ندین بواری حیزبی و سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیدا كار و خه‌باتی كردووه‌. و له‌دوای رزگاركردنی كوردستان و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وه‌زیر كاری كردووه‌ و هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات.

له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ شۆڕشگێره‌ زیانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ كاروانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین. و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی بداته‌ هه‌موو لایه‌ك و جێگای خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله و انا الیه‌ راجعون.

فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ كاروباری ئابووری وه‌زیری دارایی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.