Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:22

تورکیا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیی هه‌ڵگرت

به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
#7
100%

تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، له‌ لێدوانێكیدا به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: دوای هه‌وڵی سه‌رۆككۆماری عێراق، ستافێكی (توركش ئێرلاینس) سه‌ردانی كردووین و وا بڕیاره‌ ٢٤ی مانگ یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی توركیا بگاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا چه‌ندێك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ فشاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گوتی: ئه‌وه‌ بابه‌تێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ و توركیا هیچ هۆكارێكی به‌ ئێمه‌ نه‌وتووه‌ وه‌ختێك گه‌مارۆكه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه‌ له‌ ڕابردوودا.

دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، توركیا گه‌مارۆی ئابووری خسته‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ به‌وه‌ لێكدرایه‌وه‌ كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان" په‌كه‌كه‌" له‌ سنووری سلێمانی چالاكییه‌كانی زیاد كردووه‌و تا به‌رپرسانی شاری سلێمانی كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ نه‌كه‌ن گه‌مارۆكه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.