په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى، كه یه‌كێك بوو له‌نوێنه‌رانى كه‌ركووك له به‌غدا، له‌باره‌ى شه‌هیدكردنى كادرێكی پارتى له كه‌ركووك، رایگه‌یاند: دەستی دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ئەوەندە درێژە بکوژانی ئازیزانمان لە هەرشوێنێک بێت دەیانگاتێ و بەسزای عادیلانەی خۆیان دەگەن ڕابردووش ئەوەی سەلماندوە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى، كه یه‌كێك بوو له‌نوێنه‌رانى كه‌ركووك له به‌غدا، له‌باره‌ى شه‌هیدكردنى كادرێكی پارتى له كه‌ركووك، له پێگه‌ى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، بەداخەوە دوێنێ شەو دەستێکی رەش گەیشتە گیانی هەڤاڵ عبدالجبار رشید کاکەی ئەندامی لیژنەی ناوچە لەسنوری لقی 3 لەگەرەکی موسه‌ڵای و شەهیدیان کرد .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، وێڕای گەیاندنی سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکارو تەواوی ئەندام و کادرو لایەنگرانی پارتیمان ، دەمەوێت ئەوە بڵێم هیچ کات ئەنجامدەرانی تیرۆر لەدژی کادرو پێشمەرگەو هاووڵاتیانی ئێمە دەرباز نەبوونە لەوەی بەسزای خۆیان بگەن.
دەستی دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ئەوەندە درێژە بکوژانی ئازیزانمان لە هەرشوێنێک بێت دەیانگاتێ و بەسزای عادیلانەی خۆیان دەگەن ڕابردووش ئەوەی سەلماندوە ، ماوەتەوە بڵێم شەهید کردنی هەڤاڵ عبدالجبار و هەڤاڵەکانی وامان لێدەکات زیاتر پێداگیری بکەین لە رەتکردنەوەی ئەو حاڵەتی داگیرکاری و خۆسەپاندنەی لەدوای 16 ئۆکتۆبەر لە کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرێت .
هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی هاتووه، زۆری کردەی تیرۆریستی ورفاندن و تەقینەوەکان ئەوە دەردەخەن ئاسایشی ئەو ناوچانە تەنها بە دڵسۆزان و خەمخۆرانی گەلەکەمان پیادە دەکرێت و رۆژ لەدوای رۆژ حکومەتی اتحادی شکست دێنی لەپارستی هاونیشتیمانیانی ئەو دەڤەرە .
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕووناکی، دوو چەکدار لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، تەقەیان لە عه‌بدولجەبار عارف ڕەشید، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوی (موسەلڵا)ی کەرکووک کرد، به سه‌ختی بریندار كرا.
پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به هۆی ئه‌وه‌ی فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.