Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:33

سه‌فین دزه‌یی: هەرێمى کوردستان یاریکەرێکی بەهێزە لەو گەمە سیاسیەی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت

دزه‌یی: هەولێر هەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق
کوردستان TV
100%

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێم یاریکەرێکی بەهێزە لەو گەمە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەی هەولێر هەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق.

سه‌فین دزه‌یی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "دەنگی ئەمەریکا"ی راگەیاند، عێراق وڵاتێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، سەقامگیری بەواتای سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی دێت، وڵاتان نایانەوێت ئاژاوە و ناسەقامگیری لەناوچەکە هەبێت، چونکە هەموو لایەک مەترسی ئەوەیان هەیە کە دووبارە ئەگەر بۆشاییەکی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بێت ئەگەری هەیە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو شاندەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردوەتەوە، جگە لەوەی پاڵپشتی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد راگەیاندوە، لەهەمانکاتیشدا بایەخدان بەپەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

دزەیی راشیگەیاند، "بەشێک لەو بابەتانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون ئێستا گفتوگۆ هەیە وە گفتوگۆ و هاتوچۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا بوەتە شتێکی ئاسایی وەک جاران نەماوە، جاران دەبووە مانشێتی هەواڵەکان هەر ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی و پلاندان لەبەغدادن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک وە بە بەردەوامی شاندی ئەمنی ئاڵوگۆڕ دەکرێت".

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رونیشیکردەوە، هەوڵ دەدرێت کەشوهەوایەک دروست بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دۆسیانەی کە پێشتر دەستی بۆ نەبراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.