Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:57

به‌بڕیارێکی وه‌زیری دارایی خاڵه‌ گومرگییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵده‌گیرێت

بڕیاردرا به‌یه‌كخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌ی كاروباری وه‌زی‌ عیراق، بڕیاریدا به‌یه‌كخستنی ره‌سمی گومرگی له‌ته‌واوی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و عیراق.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابوورى، وه‌زیری دارایی عێراق، د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى كاروبارى ئابوورى به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى (پلاندانان، بازرگانى، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ) و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندی و نوێنه‌رى وه‌زیری نه‌وت و عه‌لى سندی، وه‌زیری پلاندانانى هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا، باج و ڕسووماتى گومرگی له‌هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك بخرێت: بڕیاره‌كه‌ گرنگى ئابووری خۆی هه‌یه‌ و چالاكی بازرگانى و هاورده‌كردن و به‌ڵگه‌كان، ڕێك ده‌خات.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ خاڵه‌ چاودێری و وردبینییه‌ گومرگییه‌كانى ئێستاى له‌ (فایده‌، شێراوه‌ له‌ باكوورى كه‌ركووك، له‌یلان له‌ خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركووك)ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بازرگانى نێوخۆیی چالاك ده‌كات.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ به‌ رێكخستنی بازرگانیكردنی ئاڵتون له‌ عیراق و پابه‌ندكردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی‌ پاراستنی به‌روبومی ناوخۆیی.  

بڕیاره‌كانى لیژنه‌كه‌ دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و دیدارى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.