Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:20

‌له‌ سۆران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـلە هاوەنێک که‌سێک گیانی‌ له‌ده‌ستدا

قوربانیانی رووداوەكه خەڵكی گوندی سیتكانن لە دەڤەری سۆران
سۆران.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك 4 كەس بوونە قوربانی
کوردستان TV
100%

لە سنووری گوندێكی دەڤەری سۆران بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ‌ كەسیش برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.

رائد سعدون هاودیانی ووته‌ بێژى پۆلیسی سوران  بە کوردستان تیڤی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/1/2019 لە ناوچە شاخاوییەكانی نزیك گوندی سیتكانی سەر بە شاری سۆران، بۆمبێك بەناو چەند كەسێكدا تەقیوەتەوە و لەم ڕووداوە كەسێك بەناوی (محەمەد خدر) لەدایكبووی ساڵی 1965 گیانی لەدەستداوە و سێ‌ كەسی دیكەش بەبه‌ ناوه‌كانی (سنار سه‌ركه‌وت ١٤ ساڵ و كه‌یفی عه‌بدوڵا ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ وجومعه‌ عه‌بدولا ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ پیشه‌ پ م ) به‌ برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هه‌روه‌ها گووته‌بێژى پۆلیس رایگه‌یاند به‌ گوێره‌ى لێكولینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ قوربانیه‌كان هه‌موویان خزم و كه‌سی ییه‌كترن و دانشتووی گوندی سیتكانن سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دیانان

هه‌ره‌وها گووتى ئه‌و چواركه‌سه‌ یه‌ مه‌به‌ستنى كۆكردنه‌وه‌ى ئاسن له‌ و شوێنانه‌ ده‌گه‌رێن كه‌ پاشماوه‌ى ئاسنى تێدا بێت به‌تیبه‌تى سه‌ربازگه‌ كۆنه‌كانى سوپاى پێشووى  عێراقى و ره‌بایه‌ كۆنه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌م 

گووته‌بێژ داوایه‌كیشى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى گه‌شت سه‌ردانى ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌كه‌ن كرد" كه‌ خۆیان دوور بگرن له‌ سه‌ربازگه‌ كۆنه‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى هاوشێوه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ وه‌ زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ ئاماژه‌كانى هه‌بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نیان تێدا هه‌ڵواسراوه‌ و كه‌ چوون و ده‌ستكاریان قه‌ده‌غه‌و مه‌ترسیداره‌

گوتیشی: لێكۆڵینەوەكان لەم رووداوە بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاری تەواو لەبارەی جۆری تەقەمەنییەكە و هۆكاری رووداوەكە دەخەینە ڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.